ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، ژمارەیەک لە ژینگه‌پارێزان و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سلێمانی، دژی تاڵان‌کردنی ژینگەی کوردستان و بڕینەوەی دارەکان، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیان، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا زۆر بێ ڕەحمانە پرۆسەی له‌ناوبردن و بەبیابان كردنی کوردستان بەڕێوەدەبات، ملیۆنان داریان لە سنوری بادینان بڕیوەتەوە، به‌ڵام تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێدەنگن. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست بگرن و به‌رپرسیار بن له ئاست پاراستنی ژینگه.