ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی دانیشتوی ناوچه‌ی “ڕیگ مهلك” سه‌ر به شارستانی میجاوه، دژ به داخستنی سنووری ڕوته‌ك كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخستنی ئه‌و سنووره له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی بنه‌ماڵه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژنان خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووری ڕوته‌ك، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان بوون.