کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی که‌مپی مەخمور بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

ژنانی کامپی پەنابەرانیڕوستەم جودیلە مەخمور، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە ڕێپێوانێکی جەماوەریدا پشتیوانی خۆیان له‌ ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی كه‌مپیڕۆسته‌م جوودیله‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٤ ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیژن، ژیان، ئازادیوبژی به‌رخۆدانی ڕۆژهه‌ڵاتناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست‌ سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی نیشاندا و پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی. به‌شداربووان پاش ڕێپێوانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و بۆ ڕێز لێنان له‌یادیمه‌هساو ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری خۆله‌كێك بێده‌نگیان ڕاگرت و پاشان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری یه‌كگرتووی زۆرتری ژنان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیاوسالاری بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی لاوان

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له‌ ئه‌مریكا و ئیتالیا

-

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كرێكار له‌ پترۆشیمی ڕازی

-

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ژنان

-

هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌رچنار

-