ژنانی کامپی پەنابەرانی “ڕوستەم جودی” لە مەخمور، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە ڕێپێوانێکی جەماوەریدا پشتیوانی خۆیان له ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی كه‌مپی “ڕۆسته‌م جوودی” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٤ ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژهه‌ڵات” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌ركوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی نیشاندا و پشتیوانی خۆیان له ژنانی ئێرانی ده‌ربڕی. به‌شداربووان پاش ڕێپێوانه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و بۆ ڕێز لێنان له‌یادی “مه‌هسا” و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری خۆله‌كێك بێده‌نگیان ڕاگرت و پاشان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری یه‌كگرتووی زۆرتری ژنان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیاوسالاری بوون.