ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، ژنانی كانتۆنی فرات له كۆبانی، به به‌رپایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره له سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداره‌بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شكاندنی ئیراده‌ی ژنان و هەروه‌ها له ناوبردنی پێناسه‌ی ژنی ئازاد له كۆمه‌ڵگادا، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ر ئه‌و ژنه چالاكه‌دا سه‌پاندووه. هه‌روه‌ها ژنان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كڕیزی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی تێكۆشه‌ر له ئێران و كوردستان ڕاگه‌یاند و پاڵپشتیان له خه‌باتیان كرد.