کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی چالاكییان ئه‌نجام دا.

ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه‌، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و به‌ندكرانی سیاسی ژن له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و په‌یامێكیان ڕوو به‌ خه‌ڵكی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌. ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ له‌ په‌یامه‌كانیان دا پشتیوانی خۆیان له‌ بانگه‌وازی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌و مانگرتنه‌ سه‌راسه‌رییه‌ بوون.