کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی سنه‌ دژ به‌ كوشتنی غه‌زاڵه حدوودی له‌ نایسه‌ر

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی سنه‌ دژ به‌ كوشتنی غه‌زاڵه حدوودی له‌ نایسه‌ر

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی غه‌زاڵه‌ حدوودی كه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا كۆبوونه‌وه‌ و توندووتیژی دژ به‌ ژنانیان مه‌حكووم كرد.

ژنانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ په‌یامێك دا ڕایانگه‌یاند: ژنكوژی ته‌نیا قه‌تڵی ژنان نییه‌ به‌ڵكوو كاریگه‌ری سه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان و كۆمه‌ڵگا داده‌نێت. ژنانی ناڕازی له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری پێدانی زانیاری زۆرتر به‌ كۆمه‌ڵگا و درووستكردنی میكانیزمێك بۆ پێشگیری له‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ غه‌زاڵه‌ حدوودی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی قوروه‌، كاتێك وڵامی نای به‌ داواكاره‌كه‌ی دا له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن بكۆژه‌وه‌ سووتێندرا و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.