ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كه‌مپه‌ینی ژنانی دژبه‌ری توندووتیژی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای شاری ئامه‌د كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان له ڕۆژئاوای كوردستان و غه‌زه مه‌حكووم كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ درابوون داویان له ده‌وڵه‌تی توركیا و ئیسڕائیل كرد هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ڕۆژئاوای كوردستان و غه‌زه ڕابگرن و ڕێگه بده‌ن پێداویسته‌كانی خۆراك، ده‌رمان، ئاو، به‌رق و سووته‌مه‌نی به ده‌ست ژنان و منداڵانی بێ‌تاوان بگات. شایانی باسه كه پۆلیسی داوای له ناڕازیان كردبوو كه وشه‌ی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر بهنێرهكانیان بسڕنه‌وه به‌ڵام ژنانی هه‌ڵسووڕاو قبووڵیان نه‌كرد و له به‌رانبه‌ر دا هێزكانی پۆلیس ڕێگه‌یان نه‌دا به‌یاننامه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ینه بخوێندرێته‌وه.
