ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له ژنانی به‌لووچ دژ به هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی گوونیچ له به‌رده‌م فه‌رمانداری خاش دا خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسداران به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردبووه سه‌ر دانیشتووانی گوندی گوونیچ له شارستانی خاش و كاتێك ژنانی ئه‌و ئاوایه دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی حكوومه‌ت خۆپێشاندانیان كردبوو، درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ژێنك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ ژن و كچ به سه‌ختی بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێك له برینداره‌كان به ناوی لالی بامری گیانی به‌ختكرد و ژنانی به‌لووچ دژ به وه‌حشیگه‌رییه‌كانی سپای پاسداران له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.