کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی به‌لووچ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی به‌لووچ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی به‌لووچ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ژنانی به‌لووچ مه‌زاری “خودانوو له‌جه‌یی، ئه‌حمه‌د سارانی، نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی، ئه‌میرحسێن په‌رنیان، عومه‌ر شه‌هنه‌وازی، جه‌لیل ڕه‌خشانی و موحسن ئانشینی”یان گۆڵباران كردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.