ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌نجومه‌نی ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكوانانی ژنی خه‌ڵكی عه‌فرین له كۆبوونه‌وه‌یێكدا پێشێلكارییه‌كانی توركیا له بواری مافی مرۆڤیان به توندی مهحكوو كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستپێكرد و له به‌یاننامه‌یێكدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتی به‌رینی ژنان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست دۆخی خراپی ژنان له كانتۆنی داگیركراوی عه‌فرین مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو دوو ژنی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانه‌وه له‌سێداره دران و ئه‌و جه‌نایه‌ته كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای كوردستانی لێكهوتهوه.
