ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری ئیستانبوول له توركیا، به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوڤامبهر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئیستانبوول مۆڵه‌تی بۆ كۆبوونه‌وه به ژنانی ئیستانبوول نه‌داوه، به‌ڵام ده‌یان ژنی تێكۆشه‌ر به‌شدرای ئه‌و چالاكییه بوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. ژنانی ناڕازی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ژنكوژی له‌و وڵاته و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنانی كۆمه‌ڵگا نیشاندا و داوایان له ژنانی توركیا كرد، بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان، خۆیان ڕێكبخه‌ن و بێده‌نگ نه‌مێنن.