كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ و له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تی تالیبان، له شاری كابول، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تالیبانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاڵمان، ژنانی ئه‌فغانستانی له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شاری كابول به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و له‌گه‌ڵ ژنانی ناڕازی توندووتیژیان نواندووه و ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمی “ئێمه ژنان بێدارین، له هه‌ڵاواردن بێزارین” و “ده‌مێنین و ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ئیماره‌تی ئیسلامی تالیبان نیشاندا.