ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گوڵان، چالاكانی ژینگه‌یی مازه‌نده‌ران دژ به چالاكی شیركه‌ته‌كانی چالاك له پڕۆژه‌ی پترۆشیمی میانكاله ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕێگه‌یان نه‌دا بارهه‌ڵگره‌كان كه‌ره‌سته‌كانیان دابه‌زێنن.
هه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ی درووستكردنی پترۆشیمی میانكاله به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم ڕاگیراوه، به‌ڵام مافیاكانی كۆماری ئیسلامی درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان داوه و ڕۆژی ڕابردوو حه‌وت بارهه‌ڵگر كه‌ره‌سته‌ی ساختمانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه كراوه. دستپێكردنی دووباره‌ی پڕۆژه‌ی پترۆشیمی میانكاله بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌كه و چالاكانی ژینگه‌یی به داخستنی جاده ڕێگه‌یان له هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان گرتووه.