ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكانی ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری ئامۆل له ئاست فڕێدانی زبڵ و خاشاك له نێو سرووشت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری ئامۆل شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكی گۆڕیوه و ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه‌ڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ دیاری كردووه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. ناڕازیان داوایان له به‌رپرسانی شاره‌دای كرد وه‌كوو هه‌موو وڵاتێكی پێشكه‌وتوو سیسته‌می نوێ بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له زبڵه‌كان دابین بكه‌ن و چیتر ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه پیس نه‌كه‌ن.