ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك لە چالاكانی مه‌ده‌نی دژ بە کوشتنی ژنان و سزا نه‌دانی بکوژان، لەبەردەم قەڵای هەولێر كۆبوونه‌وه و داوایانکرد تاوانكاران سزا بدرێن.
لە ھەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، ھاوپەیمانیی ژنانی کوردستان لەسەرجەم رێخکراوەکانی بواری ژنان و چالاکوانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئەنجامدا و تێیدا داوایانکرد کۆتایی بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بهێندرێت. هەوەها ژنان بە وەتنەوەی دروشمی “ژن ژیان و ئازادی” ڕایانگه‌یاند: کوشتنی ژنان لەژێر ناوی شەرف هیچ بیانوێک هەڵناگرێت و تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا نه‌درێن توندوتیژی و کوشتنی ژنان بەردەوامی ئه‌بێت.