ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژن له وڵاتی كنیا پشتیوانی خۆیان له كه‌مپه‌ینی “نا بۆ ئێعدام، به‌ڵێ بۆ ژیانی ئازاد ده‌ربڕی” و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به سه‌ر ئه‌و دوو ژنه تێكۆشه‌ره به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.