کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له‌به‌رده‌م زیندانی لاكانی ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له‌به‌رده‌م زیندانی لاكانی

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری گیلان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، له‌به‌رده‌م زیندانی لاكانی ڕه‌شت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی مه‌نووچێهر فه‌لاح و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ كه‌ له‌ هاو‌به‌ندییه‌كانی مه‌نووچێهر فه‌لاح و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون، سفره‌ی حه‌وت سینیان له‌به‌رده‌م زیندانی لاكان ڕاخستووه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.