ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی شاری سنه به كۆبوونه‌وه له پاركی شه‌هیدانی ئه‌و شاره، كۆشتنی ژنانیان له‌ژێر ناوی نامووس به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “مۆنا حه‌یده‌ری” كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئه‌هواز كه له‌م دوایانه له ژێر ناوی “قه‌تڵی نامووسی” له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه كۆژرا، هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به دروشمی “ژن نامووسی كه‌س نییه” و “نه به پیاوسالاری” كۆشتنی ژنان و ته‌ندووتیژی دژ به ژنانیان به توندی مه‌حكووم كرد.