ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبر و ڕۆژی جیهانی خه‌بان دژ به توندوتیژی دژ به ژنان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژن له شاری سنه دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانی كۆمه‌ڵگا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چالاكانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی درووشم و بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت خوازیاری كۆتایی هاتنی جیاكاری ڕه‌گه‌زی له ئێران، گۆڕانی یاسا دژ به ژنه‌كانی حكومه‌ت، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی ژنان له كۆمه‌ڵگا، به‌رابه‌ری و ئازادی ژنان بوون. شایانی باسه له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به دسه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست و دژه ژنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.
