کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان سالس له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارییان كردووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.