ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌ریعه‌تی له شاری كه‌ره‌ج دژ به كه‌مكردنه‌وه‌ی نایاسایی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
پێرسۆنێلی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه بڕێكی زۆر له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تیدا دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كه‌ن. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوهتهوهن دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران له كه‌مكردنه‌وه‌ی نایاسایی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.