ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و پێدانی مه‌زایا هاوشێوه‌ی كارمه‌ندانی فه‌رمی بوون.