ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له پێرسێۆنێلی به‌رقی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی وزه‌ی كیشوه‌ر له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی به‌رقی ئێران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی سه‌ختی كار و كارانه‌ی ڕۆژانی پشوودان و مافی دامه‌زراندنن و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌داخوازییه‌كانیان چوونه‌ته تاران و له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی وه‌زه‌ی كیشوه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه.