ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی په‌یوه‌ندیدار نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. پێرسۆنێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و نۆژه‌نكردنه‌وه ئامێره‌كان و ته‌یاركردنی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م بوون.