ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێرسونێلی ڕه‌سمی موخابرانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نهركرانی داخوازییه‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌بوونی هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسونێلی شیركه‌تی موخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی خوازیاری چوونه‌سه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و پێدانی حه‌قدست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن و ده‌ڵێن: چه‌ندین جار به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان داوه به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ، هیچ یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه.