ڕۆی سێشهممه ١٥ی مانگی خهرمانان، ژمارەیەک لە پیشەوەرانی شاردێى “دارەتوو” بەهۆی زیادبوونى باج لەسەریان، لەبەردەم شارهوانی گشتی هەولێر كۆبوونهوه و ڕایانگهیاند، باج لەسەریان بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، بە بڕى ١٠ هەزار دینار بۆ هەر مترێک زیاد کراوە.
بهوتهی یەکێکە لە پیشەوەرانى شارەدێى “دارەتوو“، زۆربوونی باج لەلایەن حکومەتەوە، بارگرانیەکى زۆرى خستووەتە سەرشانیان، چونکە پێشتر ساڵانە ١٤٩هەزار دیناریان لێوەردەگیرا، بەڵام لەئێستادا بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠هەزار دینارمان لێوەردەگیریت. ئەو پیشهوهره ههروهها وتی، ئەگەر بەم شێوەیە حکومەت باجی زۆمان ليوەربگرێت، ئەوا ناتوانین چیتر بەردەوام بین لەسەر کارەکانمان.