ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران په‌نابه‌ری دانیشتووی كه‌مپی “ڕۆهینگیا” له‌وڵاتی به‌نگلادێش، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌دۆخی خراپی ژیانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان بوون.
له‌مانگی ئاگووستی ٢٠١٧ی زاینیدا٧٥٠ هه‌زار په‌نابه‌ری “ڕۆهینگیا” پاش هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی میانمار، زێدی خۆیان به‌جێهێشت و ئاواره‌ی وڵاتی به‌نگلادێش بوون. ئه‌مڕۆ لانیكه‌م یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپه له‌باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و به‌نێر و وتنه‌ه‌ی دروشم خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌یاله‌تی “ڕاخین” زێدی خۆیان بوون.