به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤ و په‌نابه‌رانی دانیشتووی وڵاتی بلژیك له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له شاری بڕۆكسل خۆپێشاندانیان كرد.
جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی بلژیك زۆربه‌ی جار ئه‌ڵێت ئێمه پێویستمان به یاسای كۆچبه‌ی لێبڕاو به‌ڵام ئینسانی هه‌یه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا په‌نابه‌ران ته‌نیا سیاسه‌تی لێبڕاویان بینیوه نه‌ك ئینسانی. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپا له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا یاساكانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریان سه‌ختتر كردۆته‌وه و سنووره‌كانیان به‌سه‌ر كۆچبه‌ران دا داخستووه. هه‌روه‌ها ڕۆژانه به سه‌دان كۆچبه‌ر له وڵاتانی یه‌كێتی ئورووپاوه بۆ وڵاته‌كانیان دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه.
