كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی دانیشتووی وڵاتی پاكستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢6ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری “ئیسلام ئاباد” كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان هه‌واڵنێری ئه‌فغانستانی كه پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی تالیبان په‌نایان بۆ پاكستان بردووه ماوه‌ی یه‌كساڵه له‌و وڵاته نیشه‌جێن و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. ناڕازییان له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا بڕیارنامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه كه تێیدا ڕایانگه‌یاندووه: به نوێنه‌رایه‌تی له ٣٥٠ هه‌واڵنێری ئه‌فغانستانی كه به‌شێكیان له پاكستان و به‌شێكیان له ئه‌فغانستان نیشته‌جێین، داوا له ده‌وڵه‌تی كانادا ده‌كه‌ین كه مافی په‌نابه‌ریه‌تیمان پێبدات و ئه‌منییه‌تی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان بپارێزێت.