کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی ئۆرژانس له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی ئۆرژانس له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌ه‌زڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كارمه‌ندانی ئۆرژانس له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، یه‌زد، فه‌سا و گه‌ناوه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ڕۆژی په‌ره‌ستار دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

په‌رستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌یاركردنی نه‌خۆشخانه‌كان و ئۆرژانس به‌ ئیمكاناتی ڕۆژی جیهان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.