کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی  په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ ته‌ورێز و ئه‌راك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ ته‌ورێز

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ كادری ده‌رمانی شاره‌كانی ته‌ورێز و ئه‌راك دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ته‌ندرووستیه‌كان و ئوستانداری شاره‌كانی ته‌ورێز و ئه‌راك به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری  چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به‌ ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.