کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ چه‌ند شاری ئێران 2

ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاره‌كانی زه‌نجان، یه‌زد و بووشێهر دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران بۆ بایكۆتی مه‌راسمی حكوومه‌تی ڕۆژی په‌ره‌ستار، ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌. په‌ره‌ستاران له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.