کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ یه‌زد و فه‌سا

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ یه‌زد و فه‌سا 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی یه‌زد و فه‌سا بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ڕۆژی په‌ره‌ستار، كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستاران به‌ به‌ستنی ڕووبانی ڕه‌ش ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی نیشان داوه‌. په‌ره‌ستارانی چه‌ندین شاری ئێرانیش ڕایانگه‌یاندووه‌ مه‌راسیمه‌ حكوومه‌تیه‌كانی ڕۆژی په‌ره‌ستار بایكۆت ده‌كه‌ن. به‌یانی شه‌ممه‌ش په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی فه‌سا و یه‌زد كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچ كردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.