کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری ئێران 3 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، یه‌زد و ئه‌سه‌دئاباد بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی چه‌مرانی ئه‌هواز هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی و بێڕێزیان پیان كردووه‌. له‌ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی یه‌زدیش په‌ره‌ستاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی كارانه‌، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌یاركردنی به‌شی ئۆرژانس به‌ تێكنۆلۆژیای سه‌رده‌م و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.