کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران 3

ڕۆژی سێشه‌مم ٦ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، بووشێهر، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، تاران، نه‌یشابوور و یه‌زد بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بووشێهر هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر په‌ره‌ستاران و پێرسۆنێلی ناڕازی ئۆرژانس و چه‌ند كه‌سیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. په‌ره‌ستارانی ناڕازی، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وی ساعه‌تی كار و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.