ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی ئۆرژانس له شاره‌كانی شیراز و تاران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ناڕازی شیراز له‌به‌رده‌م زانكۆی پزیشكی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌ره‌ستارانی قه‌راردادی و شیركه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی یاسای “ته‌عرفه”ی په‌ره‌ستاران بوون. هه‌روه‌ها په‌ره‌ستارانی ئۆرژانسی تاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست زۆربوونی شیفتی كاری و كه‌می حه‌قده‌ست نیشان دا و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی په‌ره‌ستارانی قه‌راردادی بوون.