ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له شاره‌كانی شیراز و زاهیدان دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئوستانی فارس ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی شیراز كۆبوونه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی په‌ره‌ستاری زانكۆی پزیشكی زاهیدان كه به شێوه‌ی خۆڕسك و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ڕۆیشتبوون له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه و حه‌راسه‌ته‌وه بێ‌ڕێزیان پێكرا و له وڵامدا په‌ره‌ستاران له‌به‌رده‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دا.