ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی پارێزگای كرماشان دژ به جیاكاری له حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی كرماشان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، نه‌مانی جیاكاری له حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی بوون.