کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید له‌ شاری سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید له‌ شاری سنه‌ 3 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه‌ له‌ ئاست خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش په‌ره‌ستارانی كرماشان، ڕه‌شت و یه‌زد له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.