ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان كه به‌شێوه‌ی كاتی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به كار كردووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نیی پیشه‌یی له به‌رانبه‌ر بینای ئوستانداری و زانكۆی زانستی پزیشكی زه‌نجان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ناڕازی به‌هۆی هه‌بوونی جیاوازی له شێوازی دامه‌زراندنیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه و ڕایانگه‌یاندووه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له هاوپیشه‌ییه‌كانیان به بیانووی ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوی به‌سیج و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڕژیمه له نه‌خۆشخانه‌كان دامه‌زراون و ئه‌وانی دیكه كه په‌یوه‌ندییان به‌و ناوه‌ندانه‌وه نه‌بووه داواكاریه‌كانیان پشتگوێ خراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و په‌ره‌ستارانه‌ی كه له كاتی كرۆنادا له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان دامه‌زراون له ئه‌گه‌ری فه‌رمی نه‌بوونه‌وه‌یان له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ده‌ركردنیان هه‌یه.