ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، په‌ره‌ستارانی پشكدار له پڕۆژه‌ی “ئیمان”ی مه‌شهه‌د له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك په‌ره‌ستار به هیوای داهاتی زۆرتر پشكی شیركه‌تی ئیمانیان كڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كه په‌ره‌ستار بۆ شوێنه تیجاری و گه‌شتیارییه‌كان دابین ده‌كه‌ن، نرخێكی گونجاویان بۆ پشكداران دیاری نه‌كردووه و چاره‌نووسی سه‌رمایه‌ی ماڵدزراوان دیار نییه. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له شاری تاران خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و سزادانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بوون.