کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ به‌رده‌م كتێبخانه‌ی نیۆیۆرك

كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ به‌رده‌م كتێبخانه‌ی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، سه‌دان كه‌س له‌ پارێزه‌رانی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌ به‌دسه‌ته‌وه‌گرتنی كتێبی “ئایاتی شه‌یتانی” سه‌لمان ڕۆشدی له‌به‌رده‌م كتێبخانه‌ی شاری نیۆیۆرك، پشتیوانی خۆیان له‌و نووسه‌ره‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی “سه‌لمان ڕۆشدی” ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه‌ حه‌وتووی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ له‌ كۆبوونوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیدا به‌چه‌قۆ به‌سه‌ختی برینداركرا، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كتێبخانه‌ی شاری نیۆیۆرك و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌یان به‌ناوی “ئه‌گه‌ر له‌ ئازادی خۆمان دڵنیا نین، قه‌د به‌ ئازادی نه‌ژیاوین”یان ده‌وته‌وه.‌