ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری فه‌ڕاسنه له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری فه‌ڕانسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه بوون.