ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له شاری تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به‌و ئاسته‌نگیانه‌ی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ كانوونی پارێزه‌رانی داناوه، كۆبوونه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی له بڕیارێك دا سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ڕایگه‌یاند كه پارێزه‌ران بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ئه‌بێ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئابووری بكه‌ن. بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای یاساناسان و پارێزه‌رانی لێكه‌وته‌وه و له چه‌ندین شاری ئێران پارێزه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.