ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری پارێزگای كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران، كۆبوونه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڵاڵه‌یه‌كی به مه‌به‌ستی پێدانی مۆڵه‌تی پارێزه‌ری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئابوورییه‌وه په‌سه‌ند كرد. ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی پارێزه‌رانی پارێزگا جۆراوجۆره ئێرانی لێ كه‌وته‌وه.
