کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی ماڵدزراوانی ته‌راوه‌ت نۆوین و ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و له‌ قه‌زوێن

كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی ماڵدزراوانی ته‌راوه‌ت نۆوین و ڕه‌زایه‌ت

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ٢٠ هه‌زار ماڵدزراوی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌‌زایه‌تی خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئوستانی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بیست هه‌زار ماڵدزرای ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شاری قه‌زوێن و له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌ وڵامی بۆ داواكاری ناڕازیان نییه‌ هێزی سه‌ركوتی له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ شاری قه‌زوێن گواستووه‌ته‌وه‌. شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به‌ ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به‌ ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فارییه‌ و ئه‌و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌ی ڕژیم به‌ بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی پاره‌یه‌كی زۆری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.