ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان له شاری ئیره‌وان كۆبوونه‌وه و دژبه دانانی ئابلۆقه به‌سه‌ر ناوچه‌ی لاچین له‌لایه‌ن وڵاتی ئازه‌ربایجانه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵتی ئازه‌ربایجان پاش دوایین شه‌ڕی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌رمه‌نستان، ناوچه‌ی قه‌ره‌باغی داگیر كرد و ڕێوڕه‌وی لاچینی داخست، به‌هۆی ئه‌و ئابلۆقه‌ی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان خستوویه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ، به هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان كه‌وتووته مه‌ترسیه‌وه و ئازه‌ربایجان ڕێگه نادات خۆراك و ده‌رمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نی قه‌ره‌باغ هه‌نارده بكرێت.
