کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئیتلاعاتی سپای

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، حه‌وتووی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان وه‌زاه‌رتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی له‌ شاری مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ چووه‌.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو و به‌ تایبه‌ت له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ناكۆكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران هه‌روه‌ها دامو و ده‌زگا قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان زۆرتر ڕوون و ئاشكرا بوو. به‌رپرسانی ڕژیم چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌ شكست هێنانیان به‌رامبه‌ر به‌ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وتووی ڕابردوو به‌ فه‌رمانی خامنه‌یی دامو ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری زۆرتر و لێك تێگه‌یشتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی داهاتوو، له‌ شاری مه‌شهه‌د كۆبوونه‌وه‌.