به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی سنه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بنكه‌ی به‌سیجی گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوای سنه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ترسیان لێ نیشتووه و هه‌ر ڕۆژ و له گه‌ڕه‌كێكی شاری سنه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن. مه‌به‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییانه چوونیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه و شێوازی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانه. كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێت كه به‌سته‌رێك له ناكارامه‌یی و ٤٤ ساڵ سه‌ركوتی وه‌حشیانه بوونی هه‌یه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانێكی سه‌ارنسه‌ری له ئارادایه، بۆیه خه‌رێكی ئاماده‌كردنی هێزه‌كانیه‌تی و نایه‌وێت وه‌كوو ساڵی ڕابردوو تووشی شۆك بێت.